گیانم گیانم ئەی گیانم
منم منم بە ژیانم
بە خاتر جوانییەکەی تۆ
دەمێکە پەرێشانم
پرچت خۆ لەدەستی من
ڕومەتت شوێن ماچی من
هەتا ڕۆژی قیامەت
دەردی تۆ لە گیانی من
گوڵ و خونچە و ڕێحانە
هەرسێکیم زۆر لا جوانە
تۆ کامیانی پێم بڵێ
من بۆنییەکەم ئەو سیانە
دەردت دەردت لە گیانم
بەخوا زۆر پەرێشانم
جارێ وەرە بۆلای من
چۆڵە شوێنی جێژوانم
ئەو دارەت خۆ لە بیرە
بە فکرم خۆ هەنجیرە
ماچم کردی لەوێدا
جێی ژوانی گەنج و پیرە